وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا زانیاریه‌كانی خواكوڕك پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی مه‌ولود چاو ئۆغلو سه‌ردانی عێراقی كرد و چاوی كه‌وت به‌ سه‌رۆكی كۆماری عێراق, شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ پرێس كۆنفراسێكدا له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا گوتی:” ئێمه‌ ل عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق پرسی یه‌ك پارچه‌ی خاكی عێراقمان تاوتوێكرد, كه‌ پێویسته‌ له‌ خولی داهاتووی عێراق بپارێزرێت, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ڵێنی پێداین.

له‌ باره‌ی هه‌واڵی ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ نێو خاكی عێراق, مه‌ولود چاوش ئۆغلو له‌ وه‌ڵامی په‌یامنێراندا گوتی:” به‌ڵێ‌ به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق و شاندێكی یه‌كێتی به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاریه‌كیاندا بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوره‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ قه‌ندیڵ, به‌لێنی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ نێو خاكی عێراق.

چاوش ئۆغلو راشیگه‌یاند:” له‌به‌رامبه‌ر هاوكاریه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح و یه‌كێتی ئێمه‌ به‌ڵێنی چاوخشانه‌وه‌ به‌ بریاره‌كانی ئابلوقه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیمان پێداون به‌ڵێنی باشتر كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و عێراقمان پێداون.

 

شایه‌نی باسه‌ پێشتر خواكوڕك هه‌واڵێكی له‌ باره‌ی به‌لێنه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ هاوكاری كردنی ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ كوردستان و قه‌ندێل و چاو پێكه‌وتنی نێوان خیانه‌تكارانی یه‌كێتی و چاوش ئۆغلو بڵاو كرده‌وه‌.

Back to top button