ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌ستگیركران.
دژە تیرۆری عێراقی لە ڕاگەیاندراوێكیدا بڵاویكردۆتەوە،لە گەڕەكی تەپەی شاری كەركوك گەمارۆی ماڵێكیان داوە كە چەند كەسێكی تێدابووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا توانیویانە دوو كەسیان دەستگیر بكەن.”
هەروەها دژە تیرۆری عێراقی له به‌یاننامه‌كه‌شدا ئەوەشیان ئاشكرا كردووه.” كە ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون لە نەتەوەی (عەرەبن) و تۆمەتبارن بە تەقینەوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی مەمدودە لە شاری كەركوك كە بەوهۆیەوە چوار هاوڵاتی برینداربوون.
ئەو دوو كەسە ماوەیەكە خانویەكیان لە گەڕەكی تەپە لە شاری كەركوك بەكرێ گرتووە بۆ كاری تیرۆری بەكاری دەهێنن و شه‌وی رابردووش ته‌قینه‌وه‌یان له شاری كه‌ركوك ئه‌نجامدا.”