ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوامە لە دابەشکردنی موخەی فەرمانبەران و ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی مانگی تەمووزی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت.”

سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی راگەیاند.”كه‌ ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی 10ی2018 مووچەی وەزارەتەكانی داد و ئەنجومەنی دادوەری خوێندنی باڵا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دابەش دەكرێت.

ئەو سەرجاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد.” كه‌ سبەینێ دووشەممە15ی10ی2018 مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش بكرێت.

رۆژی 6ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی 2018 كرد و تائێستا مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەشكراوە.

Back to top button