مارادۆنا: میسی شیاوی ئه‌وه‌ نیه‌ ببێته‌ سه‌ركرده‌.

دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتینی رەخنەی توند ئاراستەی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی دەكات و دەڵێت.” ئەو شایستەی ئەوە نییە ببێتە سەركردە”.

مارادۆنا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان گوتی:” چیتر پێویست ناكات میسی رازی بكەین و داوای لێبكەین یاری بۆ ئەرجەنتین بكات ، چونكە ئەو شایستەی ئەوە نییە ببێتە سەركردە”.

ئەفسانە ئەرجەنتینییەكە ئەوەیشی گوت:” ئەگەر من راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوومایە ، پەیوەندیم بە مێسی نەدەكرد و بانگهێشتی هەڵبژاردەكەم نەدەكردەوە”.

Back to top button