توركیا ده‌یه‌وێت قه‌ڵغانی فورات بجولێنت

خواكوڕك
قەلغانی فورات لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە لەلایەن سوپای توركیا‌و سوپای سوریای ئازاد دەستی پێكردوە، و له‌ئێستاشدا به‌هۆی سنورداركردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ماوه‌یه‌كه‌توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی راگرتوون.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، توركیا ده‌یه‌وێت جارێكی‌تر ده‌ست به‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بكاته‌وه‌و ئامانجی بەشداربوانی قەڵغانی فورات شارۆچكەی “باب” ده‌بێت له‌داهاتوودا. ئه‌وه‌ش لەكاتێكدایه‌پێشتر ئامۆژگاری كراون پێشڕەوی زیاتر نەكەن بەرەو شارۆچكەكە، بەڵام توكریا ئەو كارە دەكات و دوو ئامانجی سه‌ره‌كیشی له‌و كاره‌هه‌یه.
چاودێرانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌پێیانوایه، گرنگە بۆ پەلەكردن لە دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە باكوری سوریا، توركیا په‌له‌بكات و چیتر له‌سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی نه‌وه‌ستێت.
هه‌روه‌ها توركیا پێویستی به‌جوڵه‌پێكردنی سوپا هه‌یه‌له‌ناو خاكی سوریا به‌تایبه‌ت كه‌ئێستا حكومه‌تی عێراقی ناهێڵێت سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌گرتنه‌وه‌ی موسڵ به‌شداری بكات، بۆیه‌فشار خسته‌نه‌سه‌ر ئه‌مریكا به‌پێویستیه‌كی گرنگ و به‌هه‌مدار وه‌سف ده‌كه‌ن.
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندبوو، هێرشكردنی فرۆكەجەنگیەكانی سوریا بۆ سەر ناوچەكانی باكوری سوریا بۆتە جێی دڵەراوكێیان و لەو بڕوایەدان ئامانجەكە هێرشكردنە بۆ سەر ناوچە كوردییەكان