عەمار حەكیم و شاندی یاوهری گەیشتە شاری ھەولێر
شاندێکی هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە و چاکسازی بەسەرۆکایەتی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و هەریەك لە خالید عوبەیدی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی بەیارقولخەیر، ساڵح موتڵەگ، سەرۆکی کۆنگرەی عەرەبی و حەیدەر موڵا، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی وەتەنییە ئەندامی شاندەكەن، گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازییان لێکرا.
وابڕیاره شاندەکەی هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە و چاکسازی بەسەرۆکایەتی عەممار حەکیم لەگەڵ سەرۆك بارزانی و لایەنە سیاسییەکان کۆببنهوه .
لای خۆیهوه عەبدوڵڵا زەیدی، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی راگەیاند:” ئامانج لە سەردانی شاندی هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە چاکسازی بۆ هەولێر، کۆبوونەوەیە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و دواتریش سەردانی سلێمانی دەکەین”.
لهبارهی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق ، سەرکردەكهی رەوتی حیکمەی نیشتمانی گوتی: “دڵنیاین عادل عەبدولمەهدی، لە بەڕێوەبردنی کابینەی نوێی حکوومەت سەرکەوتوو دەبێت و كوردیش داوای جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات”.