هه‌زاران هاوڵاتی كورد سیڤی خۆیان بۆ عادل عەبدولمەھدی ناردووه
عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ناردنی سیڤییه‌وه پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌كه‌سانی بێ لایه‌ن و به‌توانا بدات، دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنییه‌وه ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ حكوومەتی داھاتوو به‌ڕووی هاووڵاتییانی عێراقدا كرده‌وه، له‌هه‌رێمی كوردستانیش نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س سیڤی خۆیان ناردووه بۆ وه‌رگتنی یه‌كێك له پۆسته وه‌زارییه‌كان.
لای خۆیه‌وه د. سه‌باح سوبحی، شاره‌زاو پسپۆری سیاسی دەڵێت: “ئەو ھەوڵەی عادل عەبدولمەھدی بۆ دروستكردنی حكوومەتێكی لەوشێوەیە ھەوڵێكی بێسوودە، لەبەر ئەوەی عێراق سێ بنەمای سەرەكی بەڕێوەدەچێت، ئەویش تایفی و نەتەوەیی و رێكخستنی سیاسییە، واتا ھەموو پلە و پۆستەكان لەسەر ئەو بنەمایە دادەنرێن”.
بانگه‌شه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆ پێدانی پۆسته وه‌زارییه‌كان به كه‌سانی بێ لایه‌ن و به‌پێی سیڤی، به‌لای شاره‌زایانی سیاسییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه لهعێرۆاقدا سه‌ركه‌وتوو نابێت، گوایه پۆسته حكوومی و په‌رله‌مانیه‌كان له عێراقدا له‌سه‌ربنه‌مای تایفی و نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژرادندا دابه‌شده‌كرێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.