گۆڕان یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كات كه ساخته‌كاری كردووه‌و یه‌كێتیش خۆی به سته‌ملێكراو ده‌زانێت
به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كێتی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردندا به‌رامبه‌ر به ده‌نگه‌كانیان كردووه‌و ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردووه،یه‌كێتی بانگه‌شه‌كه‌ی گۆڕان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و پێیوایه گۆڕان سته‌میان لێده‌كات .
له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن تا ئێست به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ،به‌رده‌وام یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ساخته‌كاری له‌به‌رامبه‌ریان كردووه‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردووه ،ئاوات شێخ جه‌ناب به‌رپرسی ژووری دارایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت :” هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی گۆڕان بۆ ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ته‌زویره‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی داوه “.
به‌رپرسی ژووری دارایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت:” ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ساخته‌كاری نه‌كردایه كورسییه‌كانی پێشووی زیادی نهدهكردو ده‌نگه‌كانی نه‌ده‌هێنایه‌وه ،به‌ڵام یه‌كێتی به‌هۆی ساخته‌كارییه‌وه ده‌نگه‌كانی زیادی كردووه “.
لای خۆیه‌وه ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركوك گووتی :” یه‌كێتی ساخته‌كاری نه‌كردووه‌و ئه‌وانه‌ی باسی ساخته‌كاری یه‌كێتی ده‌كه‌ن بۆخۆیان ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردووه و نابێ یه‌كێتی تۆمه‌تبار بكه‌ن “.
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركوك گوتیشی :” به‌رده‌وام گۆران تۆمه‌تمان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ئه‌وه سته‌مێكی گه‌وره‌یه كه له یه‌كێتی ده‌كرێت وجگه له گۆڕانیش هه‌ر لایه‌نێكی تر ده‌نگه‌كانی كه‌م بكات په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتی درێژ ده‌كرێت ،یه‌كێتی به هه‌قی خۆی سه‌ركه‌وتووه و كاتی خۆیشی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی كه‌می كرد به‌ڵام هیچ حیزبێكی تۆمه‌تبار نه‌كرد “.