محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ۱٦ی ئۆکتۆبەر شمشێرێکی زۆر خراپبوو لە کورد درا، کورد خۆشی لە خۆیدا
له میانی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، له پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێری پایته‌ختی كوردستان له باره‌ی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر چەند راستییەک دەخاتەڕوو.
محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست ڕایگه‌یاند:” “کەرکووک و هەمووشتێکی کەرکووک بەدەست کوردەوە بوو. کورد لە لووتکە بوو، ۱٦ی ئۆکتۆبەر شمشێرێکی زۆر خراپبوو لە کورد درا، کورد خۆشی لە خۆیدا، ۱٦ی مانگ دواین رۆژ بوو، بەڵکو ئەو پرۆسەیە لە ۱۲‌ی مانگ دەستیپێکرد و هەموو ناوچەکانی دەورووبەری کەرکووک پێش ۱٦ی مانگ تەسلیمکرابوون”.
جگه له ڕاده‌ستكردنی شاری كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئیرانییه‌كان ،شتگه‌لێكی تر ئازاری سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت:” “کاتێک مەلا عبدوڵڵا گیرا، شەهید حوسەین مەنسوورم دەهاتە پێشچاو. کە وتیان تەلوەرد گیراوە شێوەی عەلی ئاغا و عەتام دەهاتەوە پێشچاو، کە وتیان مەکتەب خالید رادەستکرا، شێوەی شێرکۆ شوانیم هاتە پێشچاو، بۆیە رەنگە بۆ کەسانێک یەکجار ناخۆشبێت بەڵام بۆ من چەند جارێک ناخۆشبوو”.