دیپلۆماتكارێكی ئه‌مریكی: بەردەوام هەماهەنگی لەنێوان سەرکردایەتی کورد و ئەمەریکا هەبووە
جێراڵد فێرشتەین بەڕێوەبەری پڕۆگرامی كاروباری كەنداو و پەیوەندییەكانی حكومەتـە لە ئامۆژگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆ ماوەی ٤۱ ساڵ كاری دیپلۆماسی كردووە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و لە ساڵی ۲۰۱۰وە تاوەكو ۲۰۱۳ باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە یەمەن ، لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كاری كردووە و رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە داڕشتن و پەرەپێدانی سیاسەتەكانی بەرپەرچدانەوەی تیرۆریزمدا.
جێراڵد فایەرستاین، دیپلۆماتکارو باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە یەمەن، له‌باره‌ی رەوشی کەرکووک له دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، رایگەیاند:” کەرکووک لە دۆخێکی تایبەتدایە و ئەمریکا ھەوڵدەدات دۆخێک بێنێتە ئاراوە کە بۆ ھەموو لایەک گونجاو بێت”.
دیپلۆماتکارو باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا ڕاشیگه‌یاند: ” بەردەوام هەماهەنگی لەنێوان سەرکردایەتی کورد و ئەمەریکا هەبووە، ئەمەریکا لەم قۆناخەدا بەردەوام دەبێت بۆ ھاوکاریکردنی کورد”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه .