سێرگی لاڤرۆڤ: ئه‌مریكا كار بۆ دروستكردنی ده‌وله‌تی كوردستانی گه‌وره ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند بوو كه ئه‌مریكا له هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره‌یه هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری هاندانی كوردانی رۆژئاوا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،لێدوانه‌كه‌ی لاڤرۆڤ بووه‌ته جێگه‌ی باسی میدیا و سه‌رنجی سیاسه‌تڤانان، له كاتێكدا رووسیا ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مریكا به «یارییه‌كى مه‌ترسیدار» ناوى هێنا.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا، له‌گه‌ڵ نیگه‌رانى ده‌ربڕینی وڵاته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر بوونى ئه‌مریكییه‌كان له بنكه‌ى ته‌نه‌ف له باشوورى سووریا، هۆشدارى دا له:«مه‌ترسی هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى فورات»، گوتیشی:«ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، به‌هاوكارى هاوپه‌یمانه‌كانى له سووریا، هه‌وڵى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێك ده‌دا».
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ میدیاكانى فه‌ڕه‌نسا، گوتیشی:«ئیدلب دواهه‌مین ناوچه نییه كه له‌سووریا كێشه‌ى تێدا بێت، به‌ڵكو ناوچه‌یه‌كی زۆرى خۆرهه‌ڵاتى فورات، جۆرێك كارى تێدا ده‌كرێ، كه ناكرێت قه‌بووڵ بكرێن ».
لاڤرۆڤ، ڕاشكاوانه گوتی:«ئه‌مریكا، له‌ڕێگه‌ى هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه له سووریا، به‌پله‌ى یه‌كه‌میش له ڕێگه‌ى پێكهاته‌ى كورده‌وه، ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت به‌كار بهێنێ، ئه‌مه‌ش كارێكی ناشه‌رعییه و ناكرێت قه‌بووڵى بكه‌ین».
ڕوونیشی كرده‌وه، كه واشنتۆن هه‌نگاوه‌كانى بۆ پێكهێنانى ده‌سه‌ڵاتێكی هاوتا و جێگره‌وه‌ى ده‌زگاكانى ڕژێمی سووریا كارا كردووه، كاریش ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و نیشته‌جێكردنیان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانى دیكه‌ى خۆرئاوا، له‌هه‌مان كاتدا ناڕازین له هێنانه ئاراوه‌ى دۆخێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دن، ئه‌مه‌ش دوو ڕووییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه:«ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، ڕه‌نگه جارێكی دیكه هه‌وڵى ئه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بدات، كه ده‌وڵه‌تى كوردستانى گه‌وره دابمه‌زرێنێت».