نێچیرڤان بارزانی و عه‌مار حه‌كیم، ئه‌و سێ بنه‌مایانه‌ی سه‌رۆك بارزانی دیاری كردوون پێویسته جێبه‌جێبكرێن
دواى ئه‌وه‌ی عه‌مار حه‌كیم ئه‌مینداری ره‌وتی حیكمه‌و شاندێكی یاروه‌ی كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌كه له نوێنه‌ری فراكسیۆنی ئه‌حرار و سه‌دریه‌كان و وه‌ته‌نییه و قه‌رار و عه‌ره‌بیه و نه‌سر و به‌ره‌ی حیوار، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوویه‌وه، پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شانده‌كه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها باسيان له ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و ئاماده‌يى و به‌شداريى به‌هێزى پارتييان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به گرنگ و له به‌رژه‌وه‌نديى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له قۆناغی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌ى سياسى له‌سه‌ر هه‌رسێ بنه‌ماى هاوبه‌شى و يه‌كسانى و سازان به‌ڕێوه بچێت و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌وڵی جددی بۆ پێشخستنى عێراق له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه بده‌ن و كار بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاريى هاووڵاتيان له سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و دابينكردنى خۆشگوزه‌رانی بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان خوازياره له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مايه و دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌شدارييه‌كی كارا و به‌هێز له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكات، به شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی گه‌لانی عێراقدا بێت.
شاندی میوان كه ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت، پێشتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه و تێیدا وێڕای داواكردنی كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها حه‌كیم پشتیوانی خۆشی بۆ هه‌رسێ بنه‌مای “تەوافق و شەراکەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی” نیشاندا، كه سه‌رۆك بارزانی بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناسندوویه‌تی.
سه‌رۆك بارزانیش دووپاتیكرده‌وه، گه‌لی كورد خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وایه و ئه‌وه‌ی گرنگه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌یه كه به‌رامبه‌ر به كورد كراوه و گوتیشی: “پێویسته به‌غدا گه‌ره‌نتی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه به كورد بدات”.