نه‌جمه‌دین كه‌ریم: به هیچ شتێك په‌له‌ی ره‌شی ناو چاوی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناسڕێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی داگیركرا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ل نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵرۆژی خیانه‌ته‌كه باس له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و رووداوه ده‌كات و ده‌ڵێت:” 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێك بوو خه‌لكی كه‌ركووكی خسته ژێر ده‌ستی داگیركه‌ران و تا ئێستا به ده‌ستی ئه‌وان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه”
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك ریگه‌یاندووه”ئێمه به‌و بۆنه‌یه‌وه كه ته‌نیا 2 رۆژی ماوه ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌دا تێپه‌ڕێت، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌لی كورد گه‌لێكی نه‌به‌رد و جوامێره و هه‌رگیز ناڕووخێت”.
سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانیش چ له پارێزگای كه‌ركووك یاخۆد له‌به‌غدا، پارێزگاری كه‌ركووك جه‌ختی كرده‌وه، “ئه‌وانه‌ی له 16ی ئوكتۆبه‌ر خیانه‌تیانكرد واده‌زانن به‌گۆڕینی پۆستی كه‌سێك ئه‌و په‌ڵه ره‌شه ده‌سڕنه‌وه كه له‌و كاره قیزه‌وه‌نه‌دا له‌سه‌ر روخساری خۆیان درووستكرد”.
هه‌روه‌ها گوتی، “ئه‌وانه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌یان كرد، ئێستاش له كه‌ركووك دانیشتوون و له‌و باوه‌ڕه‌دان خه‌ڵكی ئه‌و شاره متمانه به‌و به‌ڵێنانه‌یان ده‌كات كه هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووینه‌دابێت و نازانن كه خه‌ڵكه‌كه چیتر باوه‌ڕیان پێ ناكات و به‌ناپاك و خیانه‌تكار پێناسه‌یان ده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و به‌شداری نه‌كردنی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و شاره، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: “من به‌رگری له پارتی ناكه‌م، چونكه پارتی پێویستی به به‌رگریكردنی من نییه و خۆی ده‌توانێت به‌رگری له‌خۆی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پارتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نیشانداوه، چونكه دڵنیایه له‌وه‌ی ئێستا كورد له كه‌ركووك هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ماوه”.
تایبه‌ت به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: “وه‌ك هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا هاتوون، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیشدا هاتووه، هه‌ر له‌ره‌نجامی خیانه‌ت و ده‌ستێكه‌ڵكردنی لایه‌نێكی سیاسی بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و په‌لكێشكردنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بوو بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم”.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه‌ریم دووپاتیكرده‌وه، “لایه‌نێكی سیاسی ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پۆست و پێگه و ده‌ستكه‌وتێك بووه، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی رووی خۆیان له‌و ره‌شبوونه داشۆرن، كه له ئه‌نجامی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئوكتۆبه‌ر پڕژاوه‌ته سه‌ریان”.
له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكیش كه‌ریم گوتی: “هێنانی كه‌سێك له شوینێكی دیكه هیچ له دۆخی ئه‌و شاره ناگۆڕێت”، تایبه‌ت به سه‌رۆك كۆماری پێشووش، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “ئێمه سه‌رۆككۆمارێكمان هه‌بوو، له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ورته‌ی لێوه نه‌هات”، هه‌ربۆیه نه‌جمه‌دین كه‌ریم دووپاتیكرده‌وه، “پێویسته ئه‌و دۆخه‌ی له كه‌ركووك هه‌یه به‌هه‌ر نرخێك بێت بگۆڕدرێت، كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا به كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ پێش رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر ده‌كرێت”.
گوتیشی، “ئێمه نابێت لۆمه‌ی به‌رامبه‌ری خۆمان بكه‌ین، كاتێك خۆمان ناپاكی بكه‌ین، چونكه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ ده‌ستكه‌وت نیشانی جه‌ماوه‌ری خۆیان بده‌ن، به‌ڵام پێویسته ئێمه پێداچوونه‌وه بۆ خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك له 16ی ئوكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستی تێكه‌ڵنه‌كردبا و رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری نه‌كردبا، عه‌بادی هه‌رگیز ئه‌و توانایه‌ی نه‌بوو به‌هێز خاكی هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات”.
هه‌روه‌ها نه‌جمه‌دین كه‌ریم دووپاتیكرده‌وه، “نابێت وا بیر بكه‌ینه‌وه كه مادده‌ی 140 له‌بارچووه، گرنگترین شت كاركردنه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه و پێویسته هه‌وڵی جددی بۆ بدرێت”.