وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌

دوای وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكس تلرسن له‌ كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌، له‌ ئێسنادا ده‌نگۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ ئارادا هه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا،پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا، ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌.

 

له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵى “CBS” نیوز، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند: “دڵنیا نیم له‌وه‌ى جه‌یمس ماتییس، سووره‌ له‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى، به‌ڵام پێده‌چێت، ده‌ست بكێشێته‌وه‌”.

تره‌مپ، پێیوایه‌، ماتییس به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان، دیموكراسییه‌ و، گوتیشی: “كه‌سێكى زۆر باشه‌، تائێستاش به‌یه‌كه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌”.

 

له‌ ئیداره‌ى تره‌مپدا، چه‌ندین به‌رپرسی باڵا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌، به‌م دوواییانه‌ش، نیكی هایلی، وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كرد و ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا، پێشتریش، ڕیكس تیله‌رسۆن، له‌ پۆستى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ لادرا.

Back to top button