دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری شنگاڵ خراپه، خه‌لكی شاره‌كه ناتوانن له‌به‌ر حه‌شدی شه‌عبی بگه‌ڕێنه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/10/1-68.jpg)
دوای داگیركردنی خاكی كوردستان له لایه‌ن داعش، پێشمه‌رگه توانی ئه‌و شاره له داعش پاك بكه‌نه‌وه، پاشان به هۆی خیانه‌تی گرووپێكی یه‌كێتی و پیلانگێری عێراق و ئێران و ئه‌مریكا، شاره‌كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی داگیر كرا، ئه‌ندامێكى خولی پێشووى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایده‌كات، ره‌وشى ئه‌منى و سیاسى شنگال ناجێگیره‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا 85% ى خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاواره‌ن و له‌نێو كه‌مپ و شاره‌كانى هه‌رێمدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
ماجد شنگالى ئه‌ندامى خولی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى رایگه‌یاندووه “ره‌وشى ئه‌منى و سیاسى قه‌زاى شنگال خراپه‌و به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان و ململانێى سیاسییه‌وه كێشه‌و گرفته‌كانی قه‌زاكه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌و ئه‌مه‌ش وایكردوه 85%ى دانیشتوانى قه‌زاكه نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان و له ئاواره‌ییدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گوتوشیه‌تی:” سه‌ربارى ناجێگیرى ره‌وشى ئه‌منى، نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى پێویست له سێكته‌ره‌كانى ئاو كاره‌باو په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى ئاسته‌نگ گه‌لێكى ترن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى قه‌زاى شنگال بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.
ماجد شنگالى ئه‌وه‌شی وت ” گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شنگال په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و سنوره، چونكه ته‌نها له‌سایه‌ى ئه‌و هێزه‌دا هه‌ست به ئارامى و دڵنیایی ده‌كه‌ن”.