روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له باره‌ی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌وه‌رگرتنی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل نه‌كراوه و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك زیاد نه‌كراوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خواكورك كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه “چه‌ند رۆژێكه له سایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌تێك له‌ژیر ناونیشانی (تێچوی تازه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبۆته‌وه) و به‌پێی تێچووه‌كه بڕێك پاره خراوه‌ته سه‌ر رسوماتی تۆماركردن كه ده‌چێته سه‌ر سندوقی توشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان و له سایته‌كان ئاماژه به نووسراویكی تازه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ كراوه”.
هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: “لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له وه‌رگرتنی رسومات نه‌كراوه و هیچ بڕێك زیاد نه‌كراوه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت له ناردنی بڕی سه‌دا 5ی داهاتی رسومات بۆ سندوقی شێرپه‌نجه ئه‌وه‌یان شتێكی تازه نییه و بۆ چه‌ندین ساڵه ئه‌م سندوقه هه‌یه و بڕی پاره‌ی بۆ نێردراوه له‌و بڕه‌ی كه له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت”.
هاتووچۆی هه‌ولێر دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه كه “ئێمه هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری رسومات نه‌كراوه”.
له‌هه‌مان كاتدا داوا له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن كه “ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌ستیارن و په‌یوه‌ندییان هه‌یه به كاری داموده‌زگا حكومییه‌كان به‌بێ دڵنیابوون له سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان، بڵاونه‌كه‌نه‌وه، چونكه بۆ نموونه ئه‌م بابه‌ته بێ بنه‌مایه دڵی خه‌ڵكانێكی زۆری ره‌نجاندووه و وای له هاوڵاتیان كردووه بكه‌ونه گله‌ییكردن له‌كاتێكدا هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كراوه”.
پێشتر وابڵاوكرایه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم گۆڕانكاری به‌سه‌ر رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلدا كردووه به‌جۆرێك تۆماركردنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی نوێ یه‌ك ملیۆن و 452 هه‌زار دیناری تێده‌چێت.