ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.

ئەمرۆ دوو شەممە 15/10/2018، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، مووچەی چەند وەزارەتێکی دیكە دابەش دەكات.”

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ ئه‌مڕۆ دووشەممە 2018/10/15 مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و کەم ئەندامان و وەزارەتی ئەوقاف دابەش دەکرێت”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” كه‌ رۆژی 6 ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی 2018 كرد و تائێستا مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەشكراوە، لە ھەفتەی داھاتووشدا مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكرێت.

Back to top button