بۆ ماوهی چهند رۆژێك كارهبایی نیشتیمانی نامێنێت.
وهزاهرتی كارهبایی حكومهتی ههریمی كوردستان رایدهگهێنێت.” 48 بۆ 72 کاژێر بەرهەمهێنانی کارەبا رادەوەستێت.”
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی هەینی رێكەوتی 19-10-2018 كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی و، بەهۆی بەستنەوەی بۆرییەكانی غازی سرووشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاژێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێر و چەمچەماڵ رادەوەستێت.
لە ئاگادارکردنەوەکەدا وەزارەتی کارەبا رایدەگەیێنێت: “هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەكەینەوە كە دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز، كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هاووڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن”.