نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زی و ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌دایه‌.

ئاڵۆزییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكە لەسەر دۆسییەی رۆژنامەنووسە سعودییە بێ‌ سەرو شوێنەكە جارێكی تر بوویە مایەی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.”

سعودییە هەڕەشەی لە وڵاتانی خۆرئاوا كردووە، ئەگەر باسی سەپاندنی سزا بكەن بەسەریدا لەسەر پرسی دۆسییەی رۆژنامەنووس (جەمال خاشقچی)، ئەوا ئەویش لای خۆیەوە هەناردەی نەوت كەم دەكاتەوە، ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕی نەوت و نرخەكەی بەرز كردۆتەوە.

لەسەرێكی ترەوە نزیك بوونەوەی سەپاندنی گەمارۆكان بەسەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، ئەویش كاریگەری خۆی هەبووە لەسەر بەرز كردنەوەی نرخی نەوت.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (81.41) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (72.15) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button