سێ ئهندامی خانهی ڕاپهڕاندنی بزوتنهوهی گۆڕان بهنیازی دهستلهكاركێشانهوهن
كۆبوونەوە ناوخۆییەكانی گۆڕان دەستپێدەكەن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنو ئەو فشارانەی لەسەر بزووتنەوەكە هەن دەربارەی ئەنجامدانی گۆڕانكاری ناوخۆیی، لەو چوارچێوەیەدا سێ ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان “ئامادەییان پیشانداوە دەستلەكار بكێشنەوە.
بزوتنهوهی گۆڕان لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوای كۆچی نەوشیروان مستەفا، دەنگەكانی زیاتر لە %۵۰ كەمیكردووه ، ناڕەزاییە ناوخۆییەكانی گۆڕان چوونەتە قۆناغێكی نوێو فشارو داواكارییەكان بۆ گۆڕانكاریی چڕ بوونەتەوە ، ناڕازییەكان داوادەكەن، ڕێكخەری گشتیو خانەی ڕاپەڕاندن بەرپرسیارێتی ئەو “شكستە” لە ئەستۆ بگرنو گۆڕانكاریی لە پۆستە باڵاكاندا بكرێت.
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بەڕێوەدەچێت، ئهمڕۆكه ڕێكخەری گشتی بزووتنەوە ی گۆڕان لەگەڵ ڕێكخەری ژورەكانی گۆڕان كۆبووهتهوه.
سەرچاوەیەكی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕان كه نهیویست ناوهكهی ئاشكرا بكرێت به ” خواكوڕك ” ـی ڕاگهیاند:”هەریەكە لە جەمالی حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، جەلال جەوهەر سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان، محەمەد تۆفیق ڕەحیم سكرتێری كاروباری ژورەكان ئامادەییان پیشانداوە دەستلەكار بكێشنەوە و شوێنی ههریهكێكیان به گهنج و ئافرهت پردهكرێنهوه.”
خانەی ڕاپەڕاندن بەرپرسی جێبەجێكردنی بڕیارو ڕاسپاردەكانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانە، لە ڕێكخەری گشتیو ٦ ئەندام پێكدێن، پێشتریش عوسمان حاجی مەحمود سكرتێری باژێڕوانەكان كە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن بوو، بەهۆی “بێئومێد بوون”ی لە گۆڕانكاری ناوخۆییو چارەسەركردنی كێشەكان دەستیلەكار كێشایەوە.
لهبارهی دهستلهكاركێشانهوهی ڕێكخهری گشتی بزوتنهوهی گۆران سهرچاوهكه بۆ ” خواكوڕك ” دهڵێت :” كاك عومەر پێشتر وتویەتی ئامادەیە دەستلەكار بكێشێتەوە، بەڵام ئێستاو لەم دۆخەدا پێناچێت ئەو هەنگاوە بنێت.”
چڕبوونەوەی داواكاری بۆ گۆڕانكاری لەناو گۆڕان لە كاتێكدایە، بزووتنەوەكە گیرۆدەی دوو جۆر ناڕەزایی فراوانی ناوخۆیی بووە، جۆرێكیان ئەو سەركردانەن كە ڕادەی نیگەرانییەكانیان گەیشتووەتە ئاستێك دەستیان لەكار كێشاوەتەوەو بەشدار نەبوون لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.
جۆری دووەمی ناڕازییەكانی ناو گۆڕان، ئەوانەن كە دەستیان لەكار نەكێشاوەتەوە، بەڵام زۆرینەیان بایكۆتی گردی زەرگەتەیان كردووە كە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەكەیانە، ئەمانە هەندێكیان بەشداربوونو هەندێكیان بەشدار نەبوون لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن كە گرنگترین وێستگەبوو بۆ گۆڕان.
كێشەكانی ناو گۆڕان زۆرن، دیارترینیان شێوازی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەكەو بڕیاردان، خاوەندارێتی میدیاو موڵكو ماڵی بە جێماو لە نەوشیروان مستەفان كە ڕای جیاوازیان لەسەرە.