پاش بریار جوڵەكردنی قەڵغانی فورات تەقینەوەیەك لە ئەنتاڵیا كرا

خواكوڕك
 
ئەمرۆ 25ی 10ی 2016 تەقینەوەیەك لە شاری ئەنتاڵیا روویدا تاوەكو ئێستا زانیاری زیان لێكەوتنەكەی ئەو تەقینەوەیە بەفەرمی رانەگەێنراوە.
 
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیک باڵه‌خانه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی شاری ئه‌نتاڵیا روویداوە تەقینەوەكەش لەرێگای ئۆتۆمبێلێك بووە له‌ گه‌راجی باڵه‌خانه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی شاری ئه‌نتاڵیا، تاوەكو ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌ند كه‌سێك برینداربوون و زیان به ‌دیوی پشته‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ كه‌وتووه‌.
 
شاری ئه‌نتاڵیا یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ گه‌شتیارییه‌كانی توركیا، ملیاره‌ها دۆلار داهاتی گه‌شتیاری دابین ده‌كات و ساڵانه‌ ده‌یان ملیۆن گه‌شتیار، ئەمە لەكاتێكدایە دوێنی ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، توركیا ده‌یه‌وێت جارێكیتر ده‌ست به‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بكاته‌وه‌و ئامانجی بەشداربوانی قەڵغانی فورات شارۆچكەی “باب” ده‌بێت له‌داهاتوودا. ئه‌وه‌ش لەكاتێكدایه‌ پێشتر ئامۆژگاری كراون پێشڕەوی زیاتر نەكەن بەرەو شارۆچكەكە، بەڵام توركیا ئەو كارە دەكات و دوو ئامانجی سه‌ره‌كیشی له‌و كاره‌ هه‌یه‌.
 
Back to top button