یه‌كێتی له‌كه‌ركوك زانیاری له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌داته حه‌شدی شه‌عبی
سبه‌ینێ ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۸ ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر خیانه‌تێكی نیشتیمانی دا كه له‌لایه‌ن گروپێكی ناو یه‌كێتی له % ۵۲ـی خاك و خه‌ڵكی كوردستانیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی ئێرانیه‌كان كرد ، خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷ ڕووداوێك نه‌بوو خۆرسكاكانه ڕویدابێت به‌ڵكو ده‌ستێكی ناوخۆی كورد له ناو یه‌كێتی دا پلان و به‌رنامه‌یان بۆ ئه‌و خیانه‌ته دانابوو ،له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.
شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: ”نازانم بوونی ئەو حزبە سیاسییانە لە کەرکووکدان چییە؟، کە نەتوانن ڕێگری لە بەردەم وەها پرۆسەیەک دا بکەن، گەرەکی پەنجا عەلی یەکێکە لە گەرەکە کورد نشینەکان کە ماڵی تێدا نییە پێشمەرگە و شەهید و برینداری لە پێناو ئەمنییەتی کوردستان و کەرکووک نەدابێت، ئەمڕۆش خەڵکێکی پێ پەتی لە دەرەوەی کەرکووک هاتووە ماڵی ئەم کوردانە دەپشکنێت، بۆیە ئەمە قابیلی قبوڵکردن نییە“.
پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دەلێت: “ئەو پشکنینانە ئەنجامی ئەوەیە کە ترسی ئەوەیان هەیە، لەو حاڵەتی داگیرکارییەی پار ساڵ ڕوویدا خەڵک خۆپیشاندان بکەن، ئەمەش دەمانگێڕێتەوە بۆ چوارگۆشەی سفر کە لەسەردەمی سەدامدا لەکاتی نەورۆز و بۆنە نەتەوایەتییەکان گەڕەکە کوردنشینەکانیان دەپشکنی، بەڵام لێرەدا ئەو حزبانەی لە کەرکووکدان جگە لە ڕوو ڕەشی و شەرمەزاری هیچیان بۆ نامێنێتەوە، چونکە وەستاون و تەنیا بەدوای پلە و پۆستەوەن”.
شاخەوان عەبدوڵادهشڵێت:” بەهۆی ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە پشكیان لە نەوتی کەرکووک هەیە، ڕێگە بە هیچ جوڵانەوەیەکی مەدەنی دژی داگیرکاری و ئەو حاڵەتە نەخوازراوەی لە کەرکووک ڕوودەدات نادەن، ئاشکراشی کرد، “هەموو پشکنینەکانی بەڕەزامەندی ئەوان دەکرێت”.
له‌باره‌ی ئاشكرا كردنی ناوی گه‌نجان و لاوانی كورد كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ، شاخه‌وان عه‌بدوڵا پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق گوتی: “زانیاریم لە لایەن دەزگای ئەمنییەوە بۆ هاتووە، کە ئەو زانیارییانەی لەسەر گەنجە کوردەکان بە دەزگای ئەمنی عێراق دراوە لەلایەن یەکێتییەوە بووە، هەروەها زانیاری لەسەر ئەو گەنجە کوردانە دەدەن کە خۆپیشاندان یان تەقە یان چالاکی دەکەن و هەندێک گەنجی ئێمەش دەستگیرکرابوون و من لە بەغدا ئازادمکردن، هەر ئەوان ناویان دابوون و پێیان گوتبوون دەستیان لەگەڵ خۆبەخشەکان دژی سوپا هەیە”.