هاوڵاتیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ساڵیادی خیانه‌تی ١٦ـی ئۆکتۆبەر ده‌كه‌نه‌وه
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه له ساڵیادی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر هەزاران هاووڵاتی هەرێمی کوردستان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بە شێوەی جۆراوجۆر، باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکرێت ، له نێوان ئه‌م بیروبۆچوونه جیاوازیانه هه‌ندێك داوای دادگایكردنی گروپی خیانه‌تكارانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش نه‌فره‌ت له‌و ڕۆژه‌و له بكه‌رانی ئه‌و خیانه‌ته ده‌كه‌ن ، هه‌ندێكی تر ده‌ستی خیانه‌ت و ناپاكی دهگێرنهوهی بۆ ڕیشه‌یی مێژووی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڵاپه‌ره‌كانی مێژووی ڕه‌شی ساڵی ۱۹٦٦، به‌گشتی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر پێویستی به تێرامان و خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی هاوكێشه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستان خیانه‌تكاران بناسن و چیتر خیانه‌ت و ناپاكی دیزه به ده‌رخۆنه نه‌كرێت .
سبه‌ینێ سێشەممە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨، دەیان چالاکیی جۆراوجۆر و هەڵوێستی دیکەی پەیوەندیدار بە نه‌فره‌ت و سەرزەنشتکردنی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی، ئەنجام ئه‌درێت.
لەبارەی خیانەتی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک ده‌ڵیت:” دەبێ یەکێتی لێکۆڵینەوەی جددی لەبارەی ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە بکات و ئەوانەی ١٦ی ئۆکتۆبەریان دروست كرد، دۆڕاندیان و ئێستا هەوڵدەدەن ئەو کارەیان دابپۆشن”.
جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک له فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی گووتی:” ١٦ی ئۆکتۆبەر پەڵەیەکی ڕەشە و ناخی کوردی هەژاندووە. هاوکات نەیشاردەوە کە بەهۆی ئەو خیانەتەوە زیانێکی یەکجار گەورە بەر کورد کەوتووە”.
له خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ردا هەریەک لە (پاڤڵ تاڵەبانی، لاهوور جەنگی، ئاراس جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، شوان داودی، ئاسۆ مامەند، وەستا رەسوڵ، ڕەفعەت عەبدوڵا، ڕزگار عەلی و چەندان بەرپرسی دیکەی نزیک لە خۆیان)، بە شێوەی جۆراوجۆر پاساویان بۆ خیانه‌ته‌كه‌یان ده‌هێنایه‌وه‌و خیانه‌تكاران هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كانیان ده‌عوه‌ت ده‌كرد و سەنگەرەکانی حەشدی شەعبی و هێزه ئێرانیه‌كانیان ئاوه‌دان كردبویه‌وه .