عەبدوڵای مەلا نوری هاته‌وه ده‌نگ
عەبدوڵای مەلا نوری هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی ده‌ڵیت:” هێشتا دڵسۆزانێک بە گومانن لە راستی ئەم نوسراوەو ناوەڕۆکەکەی و دەپرسن ئاخۆ راستە ؟! وەک وڵامێک بۆ هەموان: بەڵێ نوسراوەکەو ناوەڕۆکەکەشی راستە”.
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت :” شکست و کردارە هەڵەو هەڵوێستە خراپەکانتان، بە شاردنەوەو بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و بە رقلێبونەوەو پاکتاوکردنی هەڵسوڕاوانی رەخنەگر چارەسەر نابن و قەرەبوو ناکرێنەوە “.
رۆژی ۱۰ی۱۰ی۲۰۱۸ لەلایەن ئیدارەی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانەوە تەلەفۆن بۆ عەبدوڵای مەلانوری دەكرێت، پێی ده‌وترێت (كلیلی ژووری سكرتاریەتی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رادەستی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە بكات، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن شۆفێره‌كه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی گۆران كێلونی دەرگای ژوری سكرتاریەتی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌گۆڕن ، دوای ئەو روداوە، هەریەكە لە (د. ئەمین بەكر، د. شێركۆ حەمەئەمین، رەوەز هەڵكەوت) دەچنە لای رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و لەبارەی هۆكاری گۆڕینی كێلونی دەرگاكە ، له‌بری تێگه‌یشتن كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بیت .
لای خۆشیه‌وه غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌باره‌ی گۆرینی كێلونی ده‌رگای ژووری سكرتاریه‌تی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان هاته ده‌نگ و ڕایگەیاند: “سزادانی عەبدوڵای مەلانووری، کارێکی نەشازە و ئێمە دژی ئەو سزادانە ھەڵوێستی خۆمان دەربڕیووە”.
شایه‌نی ئاماژه پیدانه به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نۆ هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان له یاداشتێكدا بۆ رێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی گۆران ڕایانگه‌یاندبوو : “گۆران هیچ كارت و كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌هێزی بۆ هه‌ڵبژاردن به ده‌سته‌وه نه‌ماوه كه‌له ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگده‌ران له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنیت كه ده‌نگه‌كانیان به خه‌سار نه‌چێت ،ئه‌گه‌ر ئێستا به هه‌مان نه‌فه‌سی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو به خه‌ڵك بلێین ده‌بێت داهاتی هه‌رێم شه‌فاف بێت ،ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا ده‌لێن :داهاتی خۆتان شه‌فاف نییه ،بڵێن هه‌ریم به دامه‌زراوه‌ی ده‌كه‌ین .ده‌ڵێن خۆتان به دامه‌زراوه‌ی ئیش ناكه‌ن “.