بیانووهكانی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر.. بهشی حهوتهم
ئامادهكردن: نیاز حاجی
وەڵامی پرسیاری حەوتەم /
تێگڵاوەکانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کێ بوون ؟
چەندین وڵاتی ھەرێمی و زلھێز دەستیان لە پیلانی ١٦ی ئۆکتۆبەردا ھەبوو ، ئەو زلھێز و وڵاتە ھەرێمیانە بۆ ھەموو لایەک ئاشکران کە بریتی بوون لە وڵاتانی بەریتانیا و ئێران و تورکیا و سوریا و عێراق.
ئەوەی من مەبەستمە لەم بابەتەمدا زیاتر تیشکی بخەمە سەر ، ھیزەناوخۆییەکانە .
بکەرەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بریتی بوون لە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی کە راستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی و فەرمانی قاسم سولەیمانی و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و عەبادی ئەو خیانەتەیان ئەنجامدا .
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش کە ئایا بکەرەکانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەر تەنھا ئەو چەند کەسە بوون کە پاڤێڵ تاڵەبانی وەک دۆکیومێنت ٣٨ کەسی لێ ئاشکراکردن ؟
بێگومان نەخێر !
بکەرەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لەو ژمارە سەرکردەیە زۆر زیاتر بوون!
ئەی سەرۆک کۆمار کە خۆی بیدەنگی کرد لە ھێرشەکانی حەشد کە خەرقێکی دەستووری بوو !
ئەی جێگری سەرۆک پەڕلەمانی عێراق و ئەو پەڕلەمانتارە کوردانەی کە بێدەنگی و بێ ھەڵویستیان ھەڵبژاردن لە کاتی بڕیارەکانی پەڕلەمانی عێراق لەدژی ھەرێم و ھێرشەکانی حەشدی شەعبی !
ئایا ئەوانەش بەشدار نین ؟
بۆ ئەوەی وەڵامی دروستی ئەو پرسیارە بەتەواوی وەرگرین سەبارەت بە تێوەگڵاوانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ، پێویستە دیمەنەکانی پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر و دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر بێنینەوە بەر چاوی خۆمان !
پاڤێل تاڵەبانی لیستی ناوەکانی بۆ ھەموو لایەک ئاشکرا کرد ، بەڵام چەند میدیایەک لە رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەردا لەناو سەنگەرەکانی حەشدی شەعبیەوە پەخشەکانی خۆیان بڵاودەکردەوە و ورەی پێشمەرگە و خەڵکیان دادەبەزاند ، ئایا ئەوە سەلمێنەری ئەوە نیە کە ئەو میدیایانەش لەو خیانەتەدا تێوەگڵابوون ؟
میدیاکانی کە ئەو ڕۆڵەیان دەگێڕا بریتی بوون لە KNN و NRT و پەیام تیڤی.
دوای ١٦ی ئۆکتۆبەریش لەکاتی ھێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ھەولێر ، بەھەمان شێوە ئەو میدیایانە زانیاری ناراست و چەواشەکاریان لەدژی پێشمەرگە و ھەوڵدان بۆ دابەزاندنی ورەی پێشمەرگە و خەڵکی ھەولێریان پەخشدەکرد و موژدەی داگیرکردنی حاجی ئۆمەران و فیشخابوور و ئیبراھیم خەلیلیان بڵاودەکردەوە ، ئێستاش دەیان دیمانە و راپۆرت و بابەتی ئەو چەند رۆژەی ئەو کەناڵانە لەبەردەست دان !
ئایا ئەوانەش بەشدار نین لەو خیانەتە؟
ئایا خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەر ئەوەندە بوو ؟
بێگومان نەخێر !
بەشی دووەمی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بریتی بوو لە ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەتی ئینقاز کە لە پەڕلەمانی کوردستانەوە ھەوڵی بۆ درا !
لەبیرمانە دوای لە ١٦ی ئۆکتۆبەر چەندین شاند بەسەرۆکایەتی بەرھەم صاڵح و بە بەشداری گۆڕان و کۆمەڵ چونە لای عەبادی ، ئامۆژگاری عەبادیان دەکرد کە گوشارەکانی زیادبکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ریفڕاندۆم و پێویستە دەروازە و فڕۆکەخانەکان بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئیتیحادی و گوێ بەگوشارەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئەمەریکا نەدات بۆ دەستپێکی گفتۆگۆ لەگەڵ ھەولێر ، ھەروھا لەژێر ھیچ فشارێکدا پارە نەنێرێت، داوایاندەکرد ھاوکاریان بێت بۆ روخاندنی حکومەتی ھەرێم و پێکھێنانی حکومەتی ئینقاز کە ھێشتا ھەفتەیەک نەبوو ئاگربەست راگەیەنرابوو !
ئایا ئەو کەس و حزب و میدیایانەش بەشدار نین لەو خیانەتە ؟
كۆتایی بهشی حهوتهم