محەمەد حەلبوسی۱٥۰ فەرمانبەری بندیوار لە نوسینەگەی پێشوتری سەلیم جبوری ئاشکرا دەکات
دوای ئەوەی محەمەد حەلبوس سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە ۱٥۰ فەرمانبەری بندیواری نوسینگەی سەلیم جبوری ئاشکرا کردووە، ئێستا فشارێکی زۆر خراوەتە سەر حەلبوسی.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/ 10/ 2018 له پێگه‌ى خۆى له توویته‌ر، ڕای گه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى 150 فه‌رمانبه‌رى بندیوارم له نووسینگه‌ى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان ئاشكرا كرد، فشارێكی زۆرى سیاسیم له‌سه‌ر دروستبووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ ئاشكراكردنى بندیواره‌كان و دووباره داڕه‌شتنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى ده‌زگاى ته‌شریعی، ده‌ست پێده‌كه‌ین”.
له‌مانگى ئه‌یلوولى ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌نگی له‌سه‌ر محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، له سه‌ر پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى سوننه، بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دا، هاوكات هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن كه‌عبى و به‌شیر خه‌لیل، به‌جێگرى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، هه‌ڵبژێردران