لە ساڵیادی خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر، یەکێتی دەست بۆ خیانەتێکی دیکە دەبات لەکەرکووک دژ بە حزبە کوردستانیەکان
دوای خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر لەلایەن یەکێتی کە سبەی ساڵێک بەسەر داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران‌دا تێدەپەڕێت، دوای سالێک یەکێتی بەردەوامە لە هەولەکانی بۆ پەراوێزخستنی کورد و شەرعیەتدان بە داگیرکاریەکەی کەرکووک، وابڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە هەماهەنگی عەرەب و تورکمان سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی پارێزگا هەلبژێرین.
بەپێی زانیاریەکانی خواکوڕک سبەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کودەبێتەوە بڕیاره جەمال مەلود له لیستی برایه‌تی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بەشێوەیەکی کاتی و بۆکاراکرنەوەی ئەنجوومەن لە شۆێنی ڕێبوار تاڵەبانی دهشتنیان بكه‌ین”.
سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکراشی کردکە، ڕێکەوتنێک لەنێوان یەکێتی و بەرەی تورکمانی و بەرەی عەرەبی لەئەنجومەن بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بەسەر هەرسێ پێکهاتەکەدا هەیە، پارێزگار بۆ کورد و سەرۆکی ئەنجومەنیش بۆ بەرەی تورکمانی بێت و جێگری پارێزگاریش به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بدرێت. له‌باره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش هه‌رچه‌نده ئازاد جەباری ئەو ده‌نگۆیانه‌ی ڕەتنەکردەوە، بەڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا ئەو بابەتە هێشتا به‌ته‌واوی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
ئازاد جەباری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش ڕایگەیاندووە : “ڕێبوار تاڵەبانی که ئێستا لە هەولێرە، لای حكوومه‌تی عێراق كار به واژووهكانی ناكرێت، ئەمەش گرفتی بۆ کارەکانی ئەنجومەن دروست کردووە.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ كه‌ركووك ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و سه‌پاندنی حوكمی سه‌ربازی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌كاركه‌وتووه.