مووچەی مامۆستایانی سلێمانی بەیەكجاری رادەگیرێت
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، رێكخراوی یونسێف هۆشداری داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بایكۆتی مامۆستایانی سلێمانی، لەو بارەیەوە وەزیری پەروەردە هانای بۆ گۆڕان و یەكێتی بردووە بەڵام ئەوان بەردەوام بوونە لە هاندانی مامۆستایان بۆ بایكۆتەكانیان، ئەگەر هەیە حكومەت پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی رابگرێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی حكومەت بۆ یەك ساڵ بەهۆی دەوام نەكردن بۆ هەر مامۆستایەك 12 مووچە رابگرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕك راگەیاند لەئەگەر وەستاندنی پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی یەك مامۆستا مافی مووچەی لەلای حكومەت نامێنێت، هەموو مامۆستای سلێمانی دەچنە خانەی مووڵەتی بەبێ مووچە، یەك ساڵ مووچەیان دەوەستێت ئەو ساڵەشیان لە خزمەت بۆ حیساب ناكرێت.
ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت و ناوەكەی لای خواكوڕك پارێزراوە، دەلێت پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی لەگەری فەشەڵ دایە چونكە رێكخراوی یونسێف هۆشداری داوە، ئەگەر لەهۆشداریەكە هەنگاوی تر بنێت، واتا ئەو ساڵە خوێندنە قبوڵ نەكات، ئەوە حكومەت ناچارە بریاری راگرتنی خوێندن لە سلێمانی بدات، لەژێر ناوی باری نایاسای شاری سلێمانی لەو بارەیەوە، یەك ساڵ خوێندن دوا دەكەوێت و مامۆستاكانیش دەچنە خانەی مووڵەتی بێ مووچە و ئەو ساڵەیان لە خزمەت بۆ حیساب ناكرێت.
شایانی باسە هەر لەسەرەتای خوێندنی ساڵانەی شاری سلێمانی تا ئێستا لەلایان مامۆستایەكانیان بایكۆتی دەوامیان كردوە ئەم لەكاتێكدایە بەردەوامیش بوونە لە وەرگرتنی مووچە، پێشتر دروشمەكانی مامۆستایانی سلێمانی بەناونیشانی ” ئێمە تەنها بۆ مووچە لێرە نین، هەڵدرابوو، كە ئاماژە بوو بۆ ئامانجی سیاسان هەیە.