مەسرور بارزانی: ۱٦ـی ئۆکتۆبەر گەورەترین خیانەت بوو
لە ساڵڕۆژی خیانەتیی گەورەی نیشتمانی، مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره‌ترين خيانه‌ت بوو.
مه‌سرور بارزانى له پۆستێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه نووسيويه‌تى: پیلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو له مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه كرا، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا رووی راسته‌قینه‌ی خیانه‌تكارانی به‌دیارخست و خاكفرۆشانی له نیشتمانپه‌روه‌ران جیاكرده‌وه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان و ئاشتیخوازان راستییه‌كان له‌بیر نه‌كه‌ن و چیتر رێگه نه‌ده‌ن بۆ پۆست و پایه یاری به ژیان و چاره‌نووسیان بكرێت.