راکان سەعید: لەساڵیادی خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک دوو کوردی دیکەی لە پۆستەکانیان دورخستەوە
دوای خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی بە هاوکاری گرووپی خیانەتکاری یەکێتی کەرکووکیان، ٥٤ بەرپرسی کورد لە پۆستەکانیان دوورخراونەتە، لە دواهەمین هەولیشیدا پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەلۆ فازل و بەڕێوەبەری بەشی کارپێکردن شۆڕش عمر لە پۆستەکانیانی دوورخستەوە.
بەپێی نوسراوێک کە واژۆی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک راکان سەعیدی بەسەرەوەیە بە ژمارە 9003، کە لەرۆژی 14-10-2018 دەریکردووە، راکان سەعید ئەو دوو کوردەی لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە و دوو کەسی دیکەی لە پۆستەکانیان داناوە، کە دەگوترێ کەسی نزیکن لە خۆی.
هەروەها هەڵۆ فازڵ ئەحمە رایگەیاند “پێشتر راکان سەعید نووسراوی بۆ بەغدا کردووە بۆ لادانی ئێمە، بەڵام وەزارەتی کار داوایانلێکردووە هۆکاری لادانەکە و سێ بەربژێر دیاریبکات بۆ شوێنگرەوەمان، کەچی بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک نووسراوی لادانمانی دەرکردووە و ئامۆزایەکی خۆی لەو پۆستە داناوە”.
هەڵۆ فازڵ ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری کۆتایی لای وەزارەتە و تاوەکو ئێستاش نووسراوی دوورخستنەوەمان پێنەگەیشتووە، بۆیە بەردەوامین لەسەر کار تاوەکو نووسراومان پێدەگات.