به‌م چوار خاڵه‌ خۆتان له‌ به‌ردی گورچیله‌ رزگار بكه‌ن.

گورچیله‌کان رۆڵی گرنگیان هه‌یه‌ له‌جه‌سته‌ماندا، وه‌ک رێکخستنی شله‌کان‌و پاڵاوتنی خوێن له‌پاشماوه‌کان، ده‌توانرێت له‌رێگه‌ی ئه‌م چوار خاڵه‌وه‌ له‌ به‌ردی گورچیله‌ رزگارمان ببێت.”
ئه‌و چوار خاڵه‌ بریتین له‌:-

1. فاسۆلیا : بە پاقلەی شێوە گورچیلەیی ناسراوە یارمەتییەكی زۆری كردنە دەرەوەی بەردی گورچیلە دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتینی گیانلەبەرییەو ڕێژەیەكی زۆری ڤیتامین  ی تێدایەو تەندروستی گورچیلەو كۆئەندامی میز باشتر دەكات.

2. ئاو : خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە، بەڵام كاتێك بەردی گورچیلەت هەبێت پێویستە شلەی تەواو لەناو سیستەمی لەشدا بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هەڵقوڵانی ئاوەوە یارمەتی كردنە دەرەوەی كانزا زیادەكان و بەردی گورچیلە بدات، ئەگەر كاتێكی دیاریكراوت نەبێت بۆ خواردنەوەی ئاو، ئەوا بەگوێرەی كاڵی و تۆخی ڕەنگی میز دەتوانن بزانن كە لەشتان پێویستی بە ئاوە.

3. كەرەوز : ئەم سەوزەیە وزەیەكی زۆر دەدات بە گورچیلەكان، بەكارهێنانی تۆی كەرەوز لە چا یان هەر وەكو بەهارات ڕێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت.

4. شەربەتی هەنار : بەپێی نوێترین توێژینەوە كە پزیشكان ئەنجامیان داوەو بۆیان دەركەوتووە كە ماددەیەك لە هەنار هەیە، ڕێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت، ئەگەر مەترسی دروستبوونی بەرد لەسەر گورچیلەكانت هەبێت، دەتوانن ڕۆژانە یەك تا دوو كوپ شەربەتی هەنار بخۆنەوە، بەمەیش لە بەردی گورچیلە بە تەواوی ڕزگارتان دەبێت.

Back to top button