وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیێنێت، سولیڤان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کردووە و ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.”
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەدا رایگەیاندووە: ”رۆژی 15ی10ی2018، جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە یاوەری دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەبۆنەی بەڕێووەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها سەرکردایەتی بەردەوامیان لە کەمپەینی شەڕی داعش پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، “سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوە پشتیوانی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراقێکی یەکگرتوو دووپاتکردووەتەوە و داوای هەبوونی پەیوەندییەکی بەردەوامی لەنێوان هەولێر و بەغدا کردووە لەسەر پرسە گرنگەکان، لە نێویاندا هاوئاهەنگی ئاسایش و ئابووری”.
هەروەها لە راگەیێندراوی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە هاتووە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داواى به‌رده‌وامیى گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غداى كردووە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاریكاریى ئه‌منى و ئابوورى و هیواى خواستووە هه‌موو سه‌ركرده عێراقییه‌كان كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى دیاریكراوى خۆیدا و به‌پێى ده‌ستوور، حكومه‌تى تازه‌ى عێراق ده‌ستبه‌كارببێت.
لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووە. هاوکات پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ شاندی ئەمریکا باسکردووە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” رۆژی دووشەممە 15-10-2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆن سولیڤان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد، كه له ژه‌نه‌رال میگی ڤادل، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش، دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، ستیڤ ڤاگن، كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ئه‌مریكا پێكهاتبوو.