كاپیلۆ شوێنگره‌وه‌ی رۆناڵدۆی له‌ ریال مه‌درید دیاریكرد.

فابیۆ كاپیلۆی ئیتاڵی راهێنەری پێشووی یانەكانی ریال مەدرید و یۆڤنتۆس شوێن گرەوەی گونجاو بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزەكانی یانەی ریال مەدرید دادەنێت”.

كاپیلۆ لە دیمانەیەك لەگەڵ رادیۆی رای ئیتاڵی گوتی :” من هاندەری هێرشبەری ئەنتەرمیلان ماورۆ ئیكاردیم و ئەگەر لە ریال مەدرید بوایەو یانەكە لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكات یاریزانێكی تایبەت مەندە لە ناو هێڵی سزا، هاوشێوەی رۆناڵدۆ دەبوو كەم لەم دواییە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە”.

ئەم راهێنەرە كە دوو نازناوی خولی ئیسپانی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت:” یاریزانێكە دەزانێت لەبەرامبەر گۆڵ چی دەكات، دەزانێت لەناو هێڵی سزا چۆن جوڵە بكات، ئەگەر سێ تۆپی لەناو هێڵی سزا پێ بگاتە هەموویان دەكاتە گۆڵەوە”.

Back to top button