به‌رێوبه‌ری ئاسایشی كه‌ركوك: ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان فرۆشت ئێستا بێده‌سه‌ڵاتن له شاره‌كه
ڕۆژی ۱٦ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، هێزەكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزه ئێرانییه‌كان، بە هاوكاریی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبەری ناو یه‌كێتی هێرشیان كردە سەر كەركووك و خورماتوو خانه‌قین، كە بە هۆی پاشەكشەپێكردنی بەشێك لە پێشمەرگەكانی یەكێتی، شاری كەركووك و دووزخوورماتوویان داگیركرد و سەدان هاووڵاتیی سڤیل و پێشمەرگە شەهید بوو.
ئیدریس رەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک له‌باره‌ی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه گروپێكی یه‌كێتی ناوچه جێناكۆكه‌كانیان به‌رێكه‌وتن فرۆشت به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان ، ده‌ڵێت :” : “هێزەکانی پێشمەرگە خیانەتییان لێ‌کرا و لە ۱۲ مانگەوە لایەنێکی دیاریکراو تەواوی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانی ئامادەی کشانەوە کردبوو. ئەو لایەنە پێشتر رێککەوتنی نهێنی ئەنجام دابوو، بەڵام کاتێک پرسیاریان لێدەکرا قسەی جیاوزیان دەکرد و دڵنیایان دەدا کە ناکشێنەوە”.
بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک گوتیشی :” ئەو هێزەی کەرکووکی فرۆشت پێچەوانەی پێشبینییەکانیان ئێستا خۆیان بێ دەسەڵاترینن لە شارەکە و ئەگەر خیانەت نەبوایە هێزە عێراقییەکان رۆژانە لە ترسی پێشمەرگە ئەرکەکانیان جێدەهێشت و ژووری لە سێدارەدانیان بۆ دروستکرابوون”.