خورماتوو له ساڵیادی خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌ردا مانده‌گرن
لە ساڵڕۆژی رووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەردا، هاووڵاتییانی کورد لە خورماتوو مانیان گرتووە و تەواوی دوکانەکان کە خاوەنەكانیان كوردن داخراون .
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ، خانه‌قین كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژ له دواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
بەپێی زانیارییەكان لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە دەست بەسەر 3000 خانووی هاووڵاتیانی كورد لە خورماتوو گیراوە، هەروەها ماڵی 2000 هاووڵاتیی كورد لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی تاڵانكراون، 400 ماڵیش سووتێنراون و زیاتر لە 50 خانووش تەقێنراونەتەوە. بە گوتەی دانیشتووانی شارەكە، ئەوەی لە خورماتوو روویداوە، بە هەموو پێوەرێك جینۆسایدە.