ڕێكخراوهكانی كۆمهڵگای مهدهنی بهبۆنهی خیانهتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەرهوه یاداشتێك ئاراستهی پهڕلهمانی عێراق دهكهن
ڕێكخراوهكانی كۆمهڵگای مهدهنی بهبۆنهی خیانهتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەرهوه یاداشتێك ئاراستهی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دهكهن
ئەمڕۆ سێشەممە ۱٦ـی ئۆكتۆبهری ۲۰۱۸ بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر خیانهتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر، ژمارەیەک لە چالاکڤانانی رێکخراوە مەدەنییەکان لەبەردەم نووسینگەی هەولێری پەرلەمانی عێراق گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا، ڕێكخراوهكانی كۆمهڵگای مهدهنی یاداشتنامەیەکی ناڕەزایەتی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکەن و لە یاداشتاکەدا ۵ داواکاریان خستووەتەڕوو، یەکێک لە داواکارییەکانیشان دادگاییکردنی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لەسەر پێشێلکردنی دەستوور و بەکارهێنانی هێز لە بەرژەوەندی خۆی و دەسەڵاتەکەی دژی گەلی کوردستان.
دەقی یاداشتی رێکخراوە مەدەنییەکان
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
بەڕێزان لای هەمووان روون و ئاشکرایە کە پار ساڵ لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لە ۱۶ی ئۆکتۆبەری ساڵی ۲۰۱۷ کارەساتێکی گەورە روویدا، کاتێک سوپای عێراق میلیشیا چەکدارەکانی دیکە هێرشیان کردە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و نیوەی خاکی کوردستانیان داگیرکرد و بە هەزارن کەس ماڵ و حاڵیان تاڵانکرا و هێزە چەکدارەکان بە تووندترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ هاووڵاتیانی کورد کرد، بە تایبەت لە کەرکووک و خورماتوو و هەموو ناوچەکانی دیکە، ئەم هێرشە داگیرکاریە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان کە بە درێژایی چوار ساڵ لە شەڕێکی سەختدابوون دژ بە هێز تاریکپەرستەکانی داعش و هەزاران قوربانیان داوە.
ئەمەش لە کاتێکدا روویدا، کە پێچەوانەی هەموو یاسا کارپێکراوەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە، پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدراڵیشە و تاوانێکی زۆر گەورەیە، چونکە بەپێی دەستوور نابێت سوپاو هێزە چەکدارەکان بەشداربن لە یەکلاکردنەوەی ململانێی سیاسییەکان و نانەوەی پشێوی، کە بەداخەوە زۆر زیاتر لەوە روویدا.
ئێمە لە کاتێکدا لە ساڵڕۆژی ئەو تاوانە گەورەیەدا، لێرە ئەو یاداشتە ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکەین، پێشێلکارییەکان بەردەوامن، حکومەتی عێراق بە شێوەی جیا جیا هەڵمەتی لادانی بەرپرسە ئیدارییەکانی دەستپێکردووە لە ناوچە جیا جیاکان، لەسەر ئەم ناوچانە پرۆسەی بە عەرەبکردن دەستیپێکردووەتەوە، بەهەموو جۆرێک دژایەتی گەلی کوردستان دەکرێت، بۆیە ئێمەش لە سۆنگەی هەستکردنمان بەو بەرپرسیاریێتیەی لەسەر شانمانە وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی داوا دەکەین:
۱. کۆتایی بێت بەو ستەمەی لە کورد دەکرێت و هەڵمەتی لادانی بەرپرسە ئیدارییەکان کە زۆربەیان کوردن و لادراون لەو ناوچانە رابگیرێت.
۲. بەپێی دەستوور پێشمەرگە هێزێکی فەرمی و دانپێدانراوە، داوا دەکەین بگەڕێنەوە کەرکووک و شنگال و هەموو ناوچەکانی دیکە، کە دەبێت بەشێوەیەکی هەمەلایەنە ئیدارە بدرێت.
۳. لادانی ئەو خاڵە گومرگیانەی کە لەلایەن حکومەتئ عێراقەوە دانراون لە نێوان هەولێر و کەرکووک و هەموو ناوچەکانی دیکە.
۴. هەموو ئەو کەسانەی کە لەو پرۆسە داگیرکارییەدا زەرەرمەندبوونە و ماڵ و حاڵیان تاڵانکراوە و بەشێکی زۆریان کە شەهیدا و برینداربوونە، قەرەبوو بکرێنەوە.
۵. لەبەر ئەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی دەستووری پێشێلکردووە و سوپای لەبەرژەوەندی خۆی و دەسەڵاتەکەی بەکارهێناوە دژی گەلی کوردستان، سەدان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە، داوا دەکەین دادگایی بکرێت و بە تاوانی بەکارهێنانی هێز دژ بە گەلی کوردستان لە دادگایەکی عادیلانەدا دادگایی بکرێت.
رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کوردستان
۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸