دژه تیرۆری عێراق هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن
هێزێكی چەكداری سه‌ربه ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن .
برایه‌كی ئەدهەم جومعە بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك به‌ناوی زانیار ئەدهەم، ڕایگەیاند: “كاتژمێر ۱:۳۰ خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۸ هێزێكی چەكدار به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی (ئەدهەم )ـی برام و چەكدارەكان خۆیان پێناساندین و گوتیان سەر بە دەزگای دژە تیرۆری عێراقین و هاتوین ئه‌دهه‌م ده‌ستگیر بكه‌ین ، به‌ڵام ئێمە وه‌كو خانه‌واده‌ی ئه‌دهه‌م ڕێگەمان نەدا براكەم له‌گه‌ڵ خۆیان ببەن”.
زانیار ئەدهەم برای بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك گوتیشی: ” پاشان بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ئازادیی شاری كەركووك و موختاری گەڕەكەكە هاتن، ئەوكاتە (ئەدهەم)ی برامیان دەستگیر كرد و ئێستا دەستبەسەرە لە بارەگای دژە تیرۆری عێراق لە كەركووك و شێوەی دەستبەرگرتنەكەشی نایاساییە، چونكە ئەوان بەبێ فەرمانی دادوەر براكەمیان دەستگیر كردووە”.
سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركردنی ئەدەهەم، زانیار جومعە، گوتی، براكەم چالاكوانێكی دیاری كۆمەڵگەی مەدەنییە لە كەركووك و لە بەرامبەر پێشێلكارییەكانی ئێستای كەركووك هەڵوێستی هەیە، هەروەها داوایان كردبوو كە ئەمڕۆ ۱٦ی ئۆكتۆبەر، لە ساڵیادی رووداوەكانی ۱٦ی ئۆكتۆبەر ساڵی ۲۰۱۷، هاووڵاتییانی كەركووك وەك ناڕەزایی دەبڕین مان بگرن بۆیە دەستگیریان كرد.