شیرین فواد مه‌عسوم خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گێڕێته‌وه بۆ گروپه كاڵفام و به‌خیانه‌ت گۆشكراوه‌كه‌ی یه‌كێتی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/10/sherin-fuad.jpg)
شیرین فواد مەعسووم كچی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له باره‌ی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رتەنیا چەند خاڵێکی وەک ئاماژە بۆ ١٦ی ئۆکتۆبەر داناوە و نووسیویەتی: ”١٦ی ئۆکتۆبەر، ١-بەرژەوەندیی کەسی و حزبی پێش نیشتمان. ٢-دووبەرەکی و ناتفاقیی ماڵی کورد. ٣-سیاسەت بە دەست کاڵفام و ھەرزەکارانەوە. ٤-نەخوێندنەوەی هاوسەنگە سیاسیی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان. ٥- ھەرزانیی خوێنی کورد“.
له‌ماوه‌ی ساڵێكدا دوای رووداوه‌كانی ۱٦ی ئوكتۆبه‌ر، پڕۆسەی تەعریب به‌شێوه‌یه‌ك چڕكرایه‌وه کە ڕێژەی عەرەب ۵تا۱۰%ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زیادی کردووە ، بە گوێره‌ی مادده‌ی ۱٤۰ له دەستووری عێراقیش پێویسته دیمۆگرافیای كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی راپرسی و سه‌رژمێرییه‌وه یەکلایی بکرێتەوە ، ئێستاش مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئەگەر بەم شێوەیە پرۆسه‌ی تەعریب بەردەوام بێت ئەوا گۆڕانی گه‌وره له دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه روو ده‌دات و ڕێژەی عەرەب به‌شێوه‌یه‌ك زیاد بێت كه له ئاینده‌دا کورد نەتوانێت زۆرینەی ره‌سه‌ن پێكبهێنێت.