كه‌مال كه‌ركوكی : گروپی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو هێزه ڕه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی ڕوو ڕه‌شن
له ساڵیادی فرۆشتن و به ده‌سته‌وه دانی شاری كه‌ركوك و خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ، د.کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، وتارێکی پێشکەشکرد و فرۆشتنی شارەکەی خستە ئەستۆی “تاقمێکی خیانه‌تكاری ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان هێرشیکری توندی كرده سه‌ر گروپی خیانه‌تكارانی ناو یه‌كێتی كه له % ۵۲ـی خاكی كوردستانیان به خه‌ڵكه‌وه ڕاده‌ستی هێزه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان كرد و رایگەیاند: “ئەو هێزانەی خیانەتەییان کرد رووڕەشن و پێش ۱٦ـی ئۆکتۆبەر چەند جارێک هەوڵی تێکدانی یەکێتی ریزەکانی پێشمەرگەیان داوە”
د، كه‌مال كه‌ركوكی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، راشیگەیاند: ” هێزه ڕه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی لای ئێمه ڕووی ڕه‌شه‌و جیاوازیان هەیە لەو پێشمەرگە قارەمانانەی هێزەکانی یەکەی ۷۰ی یەکێتی کە شەڕی داگیرکارانی کەرکووکیان کردووە و پێکەوە شەهید و بریندارمان داوە”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک پێشیوایە ئەو باڵەی یەکێتی هەوڵی تێکدانی پەیوەندی نێوان هێزەکانی پارتی و یەکێتییان داوە و دژی گیانی هاوکاری کوردانە کارییان کردووە.
https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/746046095743165/?t=0