گۆڕان ۱٦ـی ئۆکتۆبەر خیانه‌تێكی نیشتمیانییه‌ و هه‌موو یه‌كێتی به‌شدار بووه‌ له‌و خیانه‌ته‌دا

ساماڵ عەبدوڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمیانی و بەرپرسی پێشووی مەکۆی گۆڕان لە ھەولێر ڕایگەیاند “۱٦ـی ئۆکتۆبەر وەک ھەموو ئەو ڕۆژانەی دیکەی بەسەر میڵەتەکەماندا ھاتووە زۆر ناخۆش بوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێموایە بابەتی ڕیفراندۆم پاساوێک بوو بۆ ئەوەی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر ڕووبدات”.

بەرپرسی پێشووی مەکۆی گۆڕان لە ھەولێر ده‌ڵێت:” ۱٦ـی ئۆکتۆبەر بەگشتی خیانەتە و خیانەتێکی نیشتمانیشە، کە تێیدا ۵۱٪ـی خاکی کوردستانی تێدا لەدەست دراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ھەزاران پێشمەرگە لەپێناو ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەدا شەھید و بریندار بوون، کەچی ئێستە کەوتوونەتەوە دەست حکوومەتی عێراق.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ڕوونه‌دانی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، ساماڵ عەبدوڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمیانی گۆران دەڵێ “پێموایە دەچووینە قۆناخێکی ترەوە و ھەموو ناوچە جێناکۆکەکان دەگەڕانەوە سەر ھەرێمی کوردستان”.

ساماڵ عەبدوڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمیانی و بەرپرسی پێشووی مەکۆی گۆڕان لە ھەولێرگوتیشی “بەداخەوە ئەگەر لە ھەرێمی کوردستاندا یاسا ھەبوایە، ئەوا داواکاری گشتی لەسەر ئەم بابەتە دەهاتە دەنگ، پێشموایە یەکێتی باڵی نییە و ھەموویان یەک باڵن و یەکێتیین، ھی ئەوە نییە خەڵک جیایان بکاتەوە، ھەموویان بەشدارن”.

لە دوای ۱٦ـی ئۆكتۆبەر هێزە عێراقییەكان بە بەرنامە كار بۆ بەعەرەبكردنی شارەكە و بێزاركردنی هاوڵاتیانی كورد بۆ بەجێهێشتنی شارەكەیان دەكەن، كە بە بیانووی جۆراوجۆر شەوان هێزە میلیشیاكان هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكان و پشكنین دەكەن، هەروەها دۆخی ئەمنیی شار تەواو خراپە و تەقینەوە و دزی و پیاوكوشتن بەردەوام لە فراوانبوونە، بە مەبەست هێزە سەربازییەكان نایانەوێت ئارامی بۆ كەركووكییەكان دابین بكەن، بۆئەوەی شارەكەیان بەرەو هەرێمی كوردستان بەجێ بهێڵن.

Back to top button