سیروان بارزانی : كهركوكی قودسی كوردستان له پێناو چهند تهنكهرێكی نهوت فرۆشرا
لەمیانی وتووێژێکی ڕۆژنامهوانی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری شهشی هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان ، لهبارهی خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبهرهوه ڕایگهیاند:” ۱٦ـی ئۆکتۆبەر خەنجەرێکی ژەهراوی بوو بۆ پشتی کورد و کوردستان ، بە بڕوای من بۆیە هیچ لێکۆڵینەوە نەکرا وە پێویستیش بەلێکۆڵینەوە ناکات چونکە یەکێک لەسەرکردەی” خائینەکان” کە کاک پافڵ تاڵەبانی بوو بەخۆی هاتە سەر تەلەفزیۆن و ناوی (۳٦) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی_شی بەرزکردەوە کە لەگەڵ خیانەتەکە بوون جا ئەوان شەرم نەکەن! ئێمە بۆ شەرم بکەین هەروەها کاک ئاراسی شێخ جەنگی_ هەمان قسەی کرد لەسەر تەلەفزیۆن، خەڵک خیانەت بکات ئێمە شەرم بکەین؟! “.
بەرپرسی میحوەری شهشی هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان ڕاشیگهیاند:” هۆکاری ۱٦ـی ئۆکتۆبەر لەپێناو “بزنس” و چەند تەنکەرە نەوتێک بوو، لەکاتێکدا کەرکوک قودسی کوردستانە بەڵام ئەوان فرۆشتیان بە چەند تەنکەرە نەوتێک، سەبارەت بەوەی ئەی بۆچی هێزەکانیان لە ناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری مەخمور بەهەمان شێەوە لەڕۆژانی دوای شازدەی ئۆکتۆبەر کشانەوە؟ “.
له بهشێكی تری وتوێژهكهیدا سیروان بارزانی گووتی :” ئەو کاتەی لە کەرکوک کەخیانەتەکەیان کرد وەک کەسێک بوو کە لەبەرەی جەنگ بێت و لێت بدرێت قۆڵێکت بڕوات بەقۆڵ و دەستێکی تر ناتوانی هەمان بەرگری بکەی، بۆیە ئێمەش لەپێناو خۆپاراستن کشاینەوە “.
بەرپرسی میحوەری شهشی هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان گوتیشی :” لەبەردەم دادگا ئامادەم قسەکانی خۆیان بکەمە بەڵگە ئەگەر ئەوان لەسەر ئەم قسانە سکاڵام لەسەر تۆمار بکەن ئیتر لەو بەڵگە زیاتر چی کەخۆیان بەدەمی خۆیان دانیان بەخیانەتدا نا لەسەر تەلەفزیۆن، با ئەوان بێن پێچەوانەکەی بسەلمێنن بەڵام ئەوانە بەڵگەی خۆیانن.بەڵام دەبێت کەسوکاری شەهیدەکان بچن سکاڵا لەسەر ئەو سەرکردانە تۆماربکەن،دەبێت دادگای خەڵک ئەو “خیانەتکارانە” دادگایی بکات، بەبۆچونی من ئەگەر دادپەروەری هەبێت دەبێت دادگای کورد و پێشمەرگە دادگایی ئەوانە بکات، ئیشی من وەک پێشمەرگەیەک بەرگریکردنە لەکوردستان.”