داعش تەکتیکی شەڕەکانی دەگۆڕێت

دوای ئەوەی داعش رووبەڕووی شکست بوویەوە لە عێراق و سوریا، ڕۆژنامه‌ى “گاردیان”ى به‌ریتانى، له‌ ڕاپۆرتێكیدا، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سه‌ركرده‌كانى ڕێكخراوى توندڕه‌وی داعش، چه‌كداره‌كانیان ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌ بیابان و شاخاوییه‌كانى عێراق و سووریا كردووه‌ و، ته‌كتیكی شه‌ڕكردنیان گۆڕیوه‌.

ڕۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌، ڕای گه‌یاندووه‌، ئامانج له‌ بڵاوه‌پێكردنى چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى داعشه‌وه‌، دروستكردنى پشێوییه‌ له‌و ناوچانه‌ى، پێكهاته‌كانیان تێكه‌له‌ِیه‌، هه‌روه‌ها بۆ دۆزینه‌وه‌ى ناوچه‌ى ناسه‌قامگیره‌.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، جگه‌ له‌وانه‌، له‌ ته‌كتیكه‌ نوێیه‌كه‌ى داعشدا، بڵاوه‌پێكردنى چه‌كداره‌كانى له‌ناو كه‌مینه‌كان و، پشتبه‌ستن به‌ دابینكردنى داهات له‌ڕێگه‌ى دزیكردن و ڕفاندنى هاووڵاتییان و ئازاداكردنیان به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌، هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، جێگره‌وه‌كه‌ى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى، كه‌ خۆى به‌ فه‌رمانده‌ى داعش ڕاگه‌یاندوه‌، 9 دیوانى ڕێكخراوه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ته‌نها سێ دیوانى هێشتووه‌ته‌وه‌، كه‌ بریتین له‌ دیوانى جوند (كاروبارى سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ده‌بات)، دیوانێكیش بۆ ئاسایش و هه‌واڵگرى و دیوانى دارایی.

دیوانى شه‌رعى پشتگوێ خراوه‌ و وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی ڕاوێژكارى كار ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتى كارگێڕی و دارایی بووه‌ به‌ لامه‌ركزى و ئامانجه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، نه‌ك فه‌رمانده‌ى سه‌ربازی.

Back to top button