ئوسترالیا پشتگیری بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و خاتوو جوانا لۆندێز، باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری گفتوگۆ له‌باره‌ی دوواین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه به گشتی كرا.
له‌دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئوستراڵیا له عێراق خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه بچن و سه‌قامیگری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا لۆندێز ئاماژه‌ی به پڕۆژه خزمه‌تگوزاری و هاوكارییه مرۆیییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌ستی تیرۆر كرد و داوای كرد هاوكارییان بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌شی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوسترالیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاماده‌ییی حکوومه‌تی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ئوسترالیا له بواری هاوكاریی مرۆیی ده‌ربڕی، هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.