بەشی رووكەشی رێكەوتنەكەی گۆڕان و یەكێتی بەرەو تێكچوونە

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان كە بە رێكەوتنی سیاسی ناوی دەبەن، دوو رێكەوتن بوە، یەكێك لە رێكەوتنەكان لەنێوان دوو بنەماڵە ئەنجام دراوە كە ئەویش بنەماڵەی نەوشێروان و بنەماڵەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە رێكەوتنیێكیش روكەشی بووە كە هەر لەسەرەتاوە جێبەجێ نەكراوە.
 
هەر لەسەر ئەو بابەتە میدیاكانی نزیك لە گۆڕان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە نەوشێروان مستەفا بەتەلەفۆن لە بەریتانیاوە فەرمانی كردووە، كە تاوتێی كشانەوە لە حكومەتی و حكومەتی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجە بكەن.
 
هەر لەسەر ئەو پرسە رۆژنامەی ئاوێنەی نزیك لە گۆڕان ئەوە لە زاری شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بڵاو كردۆتەوە، ئەگەر یەكێتی چارەسەری بابەتی پارێزگاری سلێمانی نەكات، ئەوا هەڵوێستیان دەبێت. گوتوویەتی “ئێستا كۆمەڵێك كێشەی یاسایی گوایە كارگێڕی و شتی وایان دروستكردوە، ئەمە ئەركی یەكێتیی نیشتمانی-یە بەوپێیەی ئەوان بەشێكن لە حكومەت و دەسەڵات، دەبێت دەرچەیەكی یاسایی بدۆزنەوە رێككەوتننامە سیاسییەكە و مافی دەنگدەرانی سلێمانی جێبەجێبكەن، لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی ئەو كارەش، هەڵوێستمان دەبێت”.
شۆڕش حاجی ئەوەشی دوپاتكردۆتەوە، “لەكاتێكدا یەكێتی چاوپۆشی لە چەندین پێشێلكاری یاسایی دەكات، دەبێت دەرچەیەكی یاسایی و كارگێڕی  بۆئەو بابەتە بدۆزنەوە و ئەوەش ئەركی سەرشانیانە”.
لەبەرانبەریشدابەرپرسێكی یەكێتی كە نەی ویست ناوی ئاشكرا بكرێت دەلێت، كێشەی گۆڕان و پارێزگای سلێمانی كێشەی سیاسی گۆڕانە نەك یاسایی و دەبێت لەرووی یاسایەوە گۆڕان رێكارەكانی یاسایی بەرپارێزگار بوون بگرێتە بەر.
Back to top button