تاران ده‌بێته‌ی چه‌قی بوومه له‌رزه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری مردنی دوو ملیۆن كه‌س له ئارادایه
دوای ئه‌وه‌ی نجیرهیهك بوومه له رزه له چه‌ند ساڵی رابروو ئێران و رۆژ هه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاندووه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانی, به‌ر پرسانی ئێرانی هۆشداری له ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی له تارانی پایه‌تختی وڵاته‌كه‌ی دا و، ڕای گه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان و تواناكانی حكوومه‌ت بۆ ئه‌و كاره‌ساته، زۆر كه‌مه.
ئیسماعیل نه‌جاڕ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/ 10/ 2018، ڕایگه‌یاند: “باسكردنی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و له‌ناوبه‌ر له تاران، ده‌نگۆ نییه، به‌ڵكو ڕاپۆرته‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌تای ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه له زنجیره چیای ته‌نیشت پایته‌خته‌وه، ده‌ست پێده‌كات”.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه، گوتیشی: “زانایانی فیزیكی جیولۆجی، جه‌خت له‌سه‌ر ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له تاران، ده‌كه‌نه‌وه، كه زیانێكی گیانی و ماددی زۆری”.
پێیشیوایه، به‌هۆی زۆری زیانه گیانی و مرۆیی و مادییهكهیهوه، بومه‌له‌رزه‌كه‌ی تاران، ده‌بێته ڕووداو و كاره‌ساتێكی جیهانی، گوتیشی: “مه‌ترسییه‌كه‌ی به ڕاسته‌وخۆیی هه‌ڕه‌شه له ژیانی دوو ملیۆن كه‌س له تاران ده‌كات، به ناڕاسته‌وخۆییش له 8 ملیۆن كه‌س”.
پێشتر ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد، تاران یه‌كێكه له‌و پێنج شاره جیهانییه‌ی، كه مه‌ترسی بومه‌له‌رزه‌ی له‌سه‌ره. ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا، كه بومه‌له‌رزه پێشبینیكراوه‌كه‌ی تاران، به‌گوڕی 7 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ده‌بێ و، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراه، له سه‌ره‌تای بومه‌له‌رزه‌كه‌وه، به ملیۆنان كه‌س ببنه قوربانی
تاران، پایته‌ختی ئێرانه و نزیكه‌ی 14 ملیۆن كه‌س له‌ناو شاره‌كه و دوروبه‌ریدا ده‌ژین، كه بهقهرباڵهخترین شاره‌كانی ئێران داده‌نرێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی زۆری تێدایه، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه ژماره‌ی قوربانییه‌كان، له ئه‌گه‌ر ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌كه، زۆر بێت.