حه‌شدی شه‌عبی: چالاكوانێكی كوردیان له‌ كه‌ركووك رفاند كه‌ داوای مانگرتنی سه‌رتا سه‌ری كردبوو دژ به‌ ته‌عریب و حوكمی سه‌ربازی له‌ شاره‌كه‌دا

 

دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر تێپه‌ڕی كه‌ به‌ هۆی خیانه‌تی گرووپێكی یه‌كێتی سوپای پاسدارن و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووكیان داگیركرد, له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا شاره‌كه‌ به‌ حوكمی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت, رووبه‌ڕووی ته‌عریب كردن بووه‌ته‌وه‌, چالاكوانێكی كورد له‌م ساڵڕۆژه‌ داوای راگرتنی حوكمی سه‌ربازی كرد, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ كه‌ركووك كرد دواتر له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد رفێنرا.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستی كه‌وتووه‌, شه‌وی رابردوو چاڵاكوانێكی كورد به‌ ناوی (ئه‌دهه‌م جومعه‌) له‌ ساڵرۆژی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر داوای كۆتا هاتنی حوكمی سه‌ربازی و ته‌عریب كردنی شاره‌كه‌ی كردووه‌, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای ماگرتنی سه‌رتاسه‌ری كردووه‌, به‌ڵام له‌ لایه‌ن گرووپێكی سه‌ر به‌ میلیشكانی حه‌شدی شه‌عبی رفێنراوه‌ تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نیه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی:” له‌ شه‌وی رابردووه‌ تا ئێستا هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی و دژه‌ تیرۆری عێراق و كۆمه‌لێك هێزی دیكه‌ی نه‌ناسراو له‌ نێو شاره‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه‌, جگه‌ له‌ پشكنینی سه‌رجه‌م ماڵه‌كان, زۆر به‌ چڕی چاودێری چالاكوان و رۆژنامه‌ نوسه‌ كورده‌كان ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت خه‌ڵك له‌سه‌ر نوسینی كۆمێنتێكی سۆشیاڵمیدا ده‌ستگیر ده‌كرێن.

 

Back to top button