ئهمریكا سزاكانی بهسهر ئێران چڕتر دهكات, له دوا ههنگاو 20 كۆمپانیای تر سزا دهدات
دوای ئهوهی ئهمریكا له رێككهوتننامهی ئهتۆمی ئێران كشایهوه بڕیاری گهڕاندنهوهی سزاكانی دهركرد بۆ سهر ئێران, له ئێستادا ئێران له نێو تهنگهبهرێكی سهختی قهیرانی ئابووریه به تایبهت كه تا دێت ئهمریكا كۆمپانیاو بانكهكانی ئهو وڵاته دهخاته نێو لیستی سزادان, له دواههمین پێشهات وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا بڕیاریدا كه 20 كۆمپانیاو دامهزراوهی ئێرانی سزا بدات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزای بەسەر 20 کۆمپانیا و دامەزراوەی ئێراندا سەپاندووە، ئەوەش بەتۆمەتی هاوکاریکردنی رێکخراوی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران. دیارترینیان هەر دوو کۆمپانیای فولادی موبارەکەی ئیسفەهان و دروستکردنی تراکتۆرە، تەوریزن کە گەورەترین کۆمپانیا بەرهەمهێنەری ئاسن و تراکتۆرن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لیستێکی بڵاوکرووەتەوە کە ناوی 20 کۆمپانیا و بانک و دامەزراوەی تێدایە و گەمارۆی بەسەردا سەپاندوون، لەنێویاندا هەر سێ بانکی میللەت، پارسیان و مهریش لەخۆدەگرێت.
ستیڤن منووشن، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، گەمارۆدانی ئەو کۆمپانیا و دامەزراوە چەندین ملیار دۆلاریانە “بەهۆی پشتیوانییانە لە ئەو میلیشیایە ئێرانییانەی کە منداڵ بەکاردهێنن بۆ سوپای پاسداران و دەیکەنە سەرباز”.
منووچن رایگەیاند، ئەو کۆمپانیا و بانک و دامەزراوانەی کە خرانە لیستی گەمارۆکانەوە، گرێدراوی ناوەندی هاوکاریی بەسیجن کە یەکێک لەو تۆڕە فراوانەیە لە بوارەکانی راهێنان و پەروەردەی مەزهەبیدا منداڵان دەکاتە سەرباز و لەژێر چاودێریی سوپای پاسداران تێکەڵ بە کاری سەربازییان دەکات.
1. کۆمپانیای فولادی موبارەکەی ئیسفەھان
2. کۆمپانیای تراکتۆرسازیی تەورێز
3. کۆمپانیای سەرمایەگوزاریی ئەندیشەی مێھرئاوەران
4. کۆمپانیای بەرھەمهێنانی “رۆی”ی بەندەرعەباس
5. کۆمپانیای پەرەپێدانی کانزاکانی “رۆی”ی ئێران
6. کۆمپانیای سەرمایەگوزاریی نگینی ساحڵ رۆیال
7. کۆمپانیای کمیاویی پارسیان کاتالیست
8. کۆمپانیای قاڵکردنەوەی “رۆی”ی قشم
9. کۆمپانیای سەرمایەگوزاریی ئاتیەی ئێران
10. کۆمپانیای سەرمایەگوزاریی تەکتار
11. کۆمپانیای ئەندازیاریی تەکنۆتار
12. کۆمپانیای بەرھەمهێنانی تێزابی زەنجان
13. کۆمپانیای کالیسمین
14. ناوەندی هاوکاریی بەسیج
15. گرووپی بەھمەن
16. گرووپی دارایی مێھری ئابووری
17. بانکی میللەت
18. بانکی مێھری ئابووری
19. بانکی پارسیان
20. بانکی سینا