بەبەڵگەوە مالیكی 87 ملیۆن دۆلاری داوەتە شاسوارعەبدولواحید

خواكوڕك
 
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، مالیكی لەژێر ناوی قەرز بۆ كۆمپانیای چاڤی لاند بری 87 ملیۆن دۆلاری داوەتە شاسوار عەبدولواحید بەنووسراوی ٦٤١ لە ٢٥ی ٥ی ٢٠١٤  داوای لە نوری مالیکی کردووە بە پێدانی ئەو قەرزە و نوری مالیکش لە نووسراوەکەیدا رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی ٨٧ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیاکە.
 
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی كە دەستی خواكوڕك كەوتوە، مالیكی رەزامەندی لەسەر نووسراوی 895 داوە بە سەرف كردنی 87 ملیۆن دۆلار بۆ شاسوار عەبدولواحید.بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو پارەیە لەلایان مالیكەوە لەژێر ناوی چاڤی لاند سەرف كراوە، بەڵام لەبنەرەتدا بۆ مەبەستێكی تر بوویە، گومان لەكردنەوەی كەناڵی ئێن ئارتی عەرەبی دەكرێت كە مالیكی پارەی بۆ سەرف كردبێت،
 
بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەو بەڵگەنامەیە كە رەزامەندی لەسەر 87 ملیۆن دۆلار داوە، لەلایان مالیكیەوە، بۆ كردنەوەی كەناڵی ئێن ئارتی عەرەبی بووە، كە لەژێر ناوی بەقەرز دان بە كۆمپانیای چاڤیلاند سەرف كراوە،
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو پارەیە سەرف كراوە بۆ كردنەوەی ئەو كەناڵە( ئێن ئارتی عەرەبی) كە لەرێگای سروە عەبدولواحید خوشكی شاسوار ئەو رێكەوتنە لەنێوانیان كراوە بۆ كردنەوەی كەنالێكی عەرەبی لەسەر ناوی ئێن ئارتی.
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، تەواوی میدیاكانی ئێن ئارتی عەرەبی و كوردیەكە پشكی گەورەی مالیكی تێدایە، لەرێگای گروپێكی سەر بەمالیكی لەكەناڵی ئێن ئارتی عەرەبیەوە، ئیدارە دەدرێت.
 
00002222212
Back to top button