به‌ڤیدیۆ..به‌رازیل له‌ خوله‌كی 93 ئه‌رجه‌نتینی شۆككرد و بووه‌ پاڵه‌وان.

لەیاری سوپەر کلاسیکۆی نێوان ئەرجەنتین و بەرازیل کە لە وڵاتی سعودیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 60 هەزار هاندەر ئەنجامدرا،هەردو هەڵبژاردە لە پاڵەوانێتی دۆستانەی چوار تیپی رووبەڕووی یەکبونەوەو  لە ئەنجامدا بەرازیل توانی یاریەکە لە خولەکی 93 بباتەوەو جامەکە بەدەست بێنێت.”

بە درێژایی یاریەکە هەردو هەڵبژاردە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری و ناوبژیوانی یاریەکەش بەهۆی توندوتیژی یاریزانانی هەردو هەڵبژاردەوە چەند کارتێکی زەردی بەڕوی یاریزانان بەرزکردەوەو تا خولەکی 93 هەردوو هەڵبژاردە نەیانتوانی بگەنە گۆڵی یەکتری.

لەم کاتەدا نەیمار لێدانێکی کۆرناڵی جێبەجێکردو میراندای بەرگریکاری یانەی ئینتەرمیلان توانی لە خولەکی 93 گۆڵی بردنەوە تۆماربکات و هەڵبژاردەکە بکاتە پاڵەوانی جامەکە و (1-0) شکست بە تانگۆ بهێنن.”

https://www.youtube.com/watch?v=S3_yxELcLL0

Back to top button