له كه‌ركوك داعش هێرشی كرده سه‌ر حه‌شد و سوپایی عێراق.
لە رۆژئاوای كەركوك شەڕو پێكدادان دروست بوو، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كوژراو یەكێكی تر برینداربوو كاتێك چه‌كدارانی داعش له چه‌ند قۆڵیكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سوپایی عێراق.”
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك رایگەیاندوه.” كه لە ئەنجامی پێكدادانێكی چەكداری لە گوندی بەریە حەلوات-ی رۆژئاوای كەركوك، كوژرانی ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بەپلەی ملازمی یەك و برینداربوونی یەكێكی دیكە بە پلەی رائد لێكەوتەوە، دوو چەكداری خۆكوژی داعش‌یش كوژراون.
لە باشووری شارۆچكەی قائیمی رۆژئاوای ئەنباریش، بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و لە ئاكامدا ئەفسەرێك بە پلەی عەقید كوژرا و ئەفسەرێكی دیكەش بە پلەی موقەدەم و سەربازێك برینداربوون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” پاش خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه سه‌رانی یه‌كێتی كردیان له شاری كه‌ركوك بوون به سه‌ر قافڵه‌ی حه‌شد و شوپای عێراق و 51% خاكی كوردستانیان فرۆشت به چه‌ند ته‌نكه‌ره نه‌وتێك، له ئێستادا ئه‌و شارانه ئارامی و ئۆقره‌یان تیا نه‌ماوه و رۆژانه كێشه و ململانێكان رووله‌زیادبوون.”